Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 16

قَالَ فَبِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأَقۡعُدَنَّ لَهُمۡ صِرَٰطَكَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ١٦
[ قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي ] ئیبلیس وتی: خوایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ منت گومڕا كرد، (یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ گومڕا كردنی خۆی داوه‌ته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌و قه‌ده‌رى كردووه‌ به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كوفرو تاوان ئه‌نجامدان، ئه‌وانه‌یشى كوفرو تاوان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌سه‌رمان نوسراوه‌و به‌ده‌ست خۆمان نیه‌ شوێن شه‌یتان كه‌وته‌نه‌و هه‌مان قسه‌ى ئه‌و ده‌كه‌ن) [ لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (١٦) ] ئه‌بێ له‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی تۆ دابنیشم وه‌ خه‌ڵكی گومڕا بكه‌م.