[ وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا ] وه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وانمان كرده چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵێك [ مِنْهُمُ الصَّالِحُونَ ] هه‌یانه كه پیاوچاكن ئه‌وانه‌ی كه شوێن موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌و پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت - صلی الله علیه وسلم - مردوونه، وه ئه‌وانه‌یشی كه دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلی الله علیه وسلم - هێنا پیاوچاك بوونه [ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَلِكَ ] وه هه‌یشیان بووه له خوار ئه‌مانه پیاوچاك نه‌بوونه‌و خراپه‌كار بوونه [ وَبَلَوْنَاهُمْ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٦٨) ] وه به‌چاكه‌و به خراپه‌و ته‌سكى و فراوانى ژیان تاقیمان كردنه‌وه به‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچی.