[ أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا بۆ ئه‌مانه بیر ناكه‌نه‌وه له موڵكی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان و له زه‌وی تا بیانگه‌یه‌نێ به ئیمان هێنان [ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ ] وه ئه‌و هه‌موو شته‌ی كه خوای گه‌وره دروستی كردووه [ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ] وه له‌وانه‌یه ئه‌جه‌ل و كاتی مردنی ئه‌وان نزیك بووبێته‌وه و به‌ره‌و سزاى خواى گه‌وره بڕۆن [ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (١٨٥) ] ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به قورئان نه‌كه‌ن ئیتر ئایا له دوای قورئان باوه‌ڕ به چ حه‌دیس و وته‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن.