Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 20

فَوَسۡوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ لِيُبۡدِيَ لَهُمَا مَا وُۥرِيَ عَنۡهُمَا مِن سَوۡءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنۡ هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيۡنِ أَوۡ تَكُونَا مِنَ ٱلۡخَٰلِدِينَ ٢٠
{شەیتان فێڵ لە ئادەم‌و حەوا دەكات} [ فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ ] شه‌یتان له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت بوو وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست كردن له‌ناو به‌هه‌شتدا، كه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئیمانداران له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌چنه‌ ناوی [ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا ] تا ئه‌وه‌ی كه‌ عه‌وره‌تی خۆیان پێ داپۆشی بوو شه‌یتان ویستی عه‌وره‌تیان ده‌ربخات [ وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ (٢٠) ] وه‌ پێی وتن كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ى ئێوه‌ى نه‌كردووه‌ له‌م داره‌ بخۆن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌و داره‌ بخۆن ئێوه‌ ئه‌بن به‌ دوو مه‌لائیكه‌ت یان له‌ به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی ئه‌مێننه‌وه‌و تیایدا نامرن.