[ اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه شوێن ئه‌و قورئانه پیرۆزه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆتان دابه‌زیوه، وه سوننه‌تی پیرۆزیشی له‌گه‌ڵدایه [ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه جگه له خوای گه‌وره شوێن هیچ كه‌سانێكى تر مه‌كه‌ون كه بیانكه‌ن به دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و بیانكه‌ن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] به‌ڵام كه‌مێك له مرۆڤه‌كان بیر له حه‌ق ده‌كه‌نه‌وه.