Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 33

قُلۡ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلۡإِثۡمَ وَٱلۡبَغۡيَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَأَن تُشۡرِكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٣٣
[ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ته‌نها په‌روه‌ردگارم فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی و تاوانی حه‌رام كردووه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا ئه‌كرێ و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نهێنی ئه‌كرێ [ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه‌ هه‌موو تاوانێك وه‌ زوڵم و سته‌مكردن له‌ خه‌ڵكى به‌ناحه‌ق هه‌مووی حه‌رام كردووه‌ [ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] وه‌ شه‌ریك دانێن بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ كاتێكدا خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دانه‌به‌زاندووه‌ [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٣) ] وه‌ ئه‌وه‌یشی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌ به‌بێ زانیاری به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن و قسه‌ بده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌.