Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 39

وَقَالَتۡ أُولَىٰهُمۡ لِأُخۡرَىٰهُمۡ فَمَا كَانَ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلٖ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ ٣٩
[ وَقَالَتْ أُولَاهُمْ لِأُخْرَاهُمْ ] ئینجا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا به‌وانه‌ی دواتر ئه‌ڵێن یان سه‌ركرده‌كان به‌ شوێنكه‌وتوانیان ئه‌ڵێن [ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ ] ئێمه‌ هیچ توانای ئه‌وه‌مان نیه‌ كه‌ سزا له‌سه‌ر ئێوه‌ سووك بكه‌ین، یان ئێوه‌یش وه‌ك ئێمه‌ گومڕا بوونه‌و فه‌زڵتان به‌سه‌رمانه‌وه‌ نیه‌ [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْسِبُونَ (٣٩) ] ده‌ى سزا بچێژن به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆتانه‌وه‌و به‌ڕائه‌تیان لێ ئه‌كه‌ن.