Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 42

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ٤٢
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] ئێمه‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌ گوێره‌ی توانای خۆیان نه‌بێ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٤٢) ] ئا ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.