Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 50

وَنَادَىٰٓ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَنۡ أَفِيضُواْ عَلَيۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ أَوۡ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُۚ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٥٠
[ وَنَادَى أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ ] پاشان دۆزه‌خییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ ئاگری دۆزه‌خدان بانگ له‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن [ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ ] داوای ئاویان لێ ئه‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك ئاو بكه‌ن به‌سه‌رماندا تا بیخۆینه‌وه‌ [ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] یان هه‌ندێك له‌و خواردنه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون به‌شمان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان یه‌كتری ئه‌بینن [ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ (٥٠) ] وه‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی حه‌رام كردووه‌ له‌سه‌ر كافران وه‌كو دونیا نیه‌ كه‌ ئێوه‌ش لێی سوودمه‌ند بن.