[ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ ] ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و ناوداره‌كانی قه‌ومه‌كه‌ی له كافران پێیان وت ئه‌ی هود ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ كه‌سێكی گومڕاو گێل و كه‌م عه‌قڵی [ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٦٦) ] وه ئێمه گومانی ئه‌وه‌ت پێ ئه‌به‌ین كه تۆ یه‌كێك بیت له درۆزنان و درۆ بكه‌یت و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكه‌یت و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بی.