[ فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَكِنْ لَا تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ (٧٩) ] دواى بێ‌ئومێد بوون لێیان صاڵح پشتى تێ كردن و به‌جێى هێشتن، یان دواى له‌ناوچوونیان صاڵح پشتی تێ كردن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێى فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ گه‌یاندن وه ئامۆژگاریم كردن به‌ڵام ئێوه ئامۆژگاریكارانتان خۆش ناوێ، (چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا له غه‌زاى به‌در له‌گه‌ڵ حه‌فتا كوژراوه‌كه‌ى كافران قسه‌ى كرد وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن).