Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 8

وَٱلۡوَزۡنُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّۚ فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٨
{ لە رۆژی قیامەت تەرازوو دادەنرێت بۆ كێشانی كردەوەكان} وه‌ ئێمه‌ بێ ئاگا نه‌بووینه‌و هیچ شتێك له‌ ئێمه‌ شاراوه‌ نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوویداوه‌ [ وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ] وه‌ ته‌رازووی حه‌ق دائه‌نرێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ دوو تاى هه‌یه‌و زمانێكى هه‌یه‌ قسه‌ ده‌كات، وه‌ زوڵم و سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكرێ [ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی قورستر بێ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتون.