[ وَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ ] دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌كان له كافران له قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: [ لَئِنِ اتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ (٩٠) ] ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه شوێنی شوعه‌یب بكه‌ون و ئیمانی پێ بێنن و بچنه ناو دینه‌كه‌ی ئه‌وه ئێوه زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و تیا ئه‌چن و له ناوتان ئه‌ده‌ین، یاخود ئیتر نابێ فێڵ بكه‌ن له كێشانه‌و پێوانه‌دا به‌وه زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن.