Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 92

ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ شُعَيۡبٗا كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَاۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ شُعَيۡبٗا كَانُواْ هُمُ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٩٢
[ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] ئه‌وانه‌ی كه‌ شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و شوێنه‌دا هه‌ر نه‌بووبێتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ڕیشه‌كێشی كردن [ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَانُوا هُمُ الْخَاسِرِينَ (٩٢) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی و شوێنی نه‌كه‌وتن ئه‌مان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ بوون، كه‌ پێشتر ئه‌وان به‌ موسڵمانانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ شوێن شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون ئێوه‌ زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن، نه‌خێر زه‌ره‌رمه‌ند خۆیان بوون ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا له‌ناوی بردن و له‌ قیامه‌تیش به‌هه‌میشه‌یی له‌ دۆزه‌خدان.