Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 96

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذۡنَٰهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٩٦
{ئیمان‌و تەقوا هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی} [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان [ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات [ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٦) ] به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه‌ سزامان دان و بردیانمانه‌وه‌ به‌هۆی كوفرو تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌.