Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'arij — Ayah 43

يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ ٤٣
[ يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ سِرَاعًا ] له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ له‌ناو گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن به‌ خێرایی [ كَأَنَّهُمْ إِلَى نُصُبٍ يُوفِضُونَ (٤٣) ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئاڵاو به‌یداخێكیان بۆ داكوترابێ و هه‌موویان به‌خێرایی به‌ره‌و ئه‌وێ بڕۆن و پێشبڕكێ بكه‌ن، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ لای بتێك بڕۆن به‌خێرایی هه‌روه‌كو چۆن له‌ دونیادا به‌خێرایی به‌ره‌و پیری ئه‌ڕۆیشتن.