Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Nuh — Ayah 24

وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا ٢٤
[ وَقَدْ أَضَلُّوا كَثِيرًا ] نوح صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەی پەروەردگار دەسەڵاتدارو گەورەكانیان، یاخود ئەم بتانە خەڵكێكی زۆریان گومڕا كردووە [ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا ضَلَالًا (٢٤) ] خوایە ئەوەی كە زاڵم و ستەمكارو هاوبەشبڕیاردەرە هیچ شتێكیان بۆ زیاد نەكەی تەنها گومڕابوون و زەرەرمەندی نەبێ, وەكو چۆن موساش صلى الله علیه وسلم دوعای لە فیرعەون كرد، وە خوای گەورە دوعای هەردووكیانی قبووڵ كردو هەردوو ئوممەتەكەى نقومى ئاو كرد .