Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Nuh — Ayah 26

وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا ٢٦
[ وَقَالَ نُوحٌ رَبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا (٢٦) ] دوای ئەوەی نوح صلى الله علیه وسلم بێئومێد بوو وە خوای گەورە وەحی بۆ نارد كە چیدی خەڵكی ئیمان ناهێنن هەر ئەو چەند كەسەیە كە ئیمانیان هێناوە، ئەمیش دوعای كردو وتی: ئەی پەروەردگار لەسەر ڕووی زەویدا هیچ كافرێك مەهێڵە (دَيَّارًا) واتە: ئەوانەی كە لەناو ماڵدا جێگیرن كەسیان مەهێڵە, یاخود (دَيَّار) واتە: یەك كەس، تەنها كەسێكیان لێ مەهێڵەو هەر هەموویان لەناو بدە, وە خوای گەورە دوعاكەی قبووڵ كرد هەرچی لەسەر ڕووی زەوی بوو لە كافران هەمووی لەناو بردن تەنانەت خێزان و كوڕەكەی نوحیش كە موسڵمان نەبوون .