Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Nuh — Ayah 7

وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوۡتُهُمۡ لِتَغۡفِرَ لَهُمۡ جَعَلُوٓاْ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَٱسۡتَغۡشَوۡاْ ثِيَابَهُمۡ وَأَصَرُّواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ ٱسۡتِكۡبَارٗا ٧
[ وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ ] وە هەر كاتێك كە من بانگیانم كردبێ بۆ ئەوەی كە تۆ لێیان خۆش بیت، واتە: بۆ ئەوەی ئیمان بێنن كە بەهۆی ئیمان و گوێڕایەڵی و عیبادەتەوە تۆ لێیان خۆشبی [ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ ] ئەوان پەنجەكانیان ئەكردە گوێیانەوە بۆ ئەوەی قسەی من نەبیستن [ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ ] وە جلەكانیان ئەدا بە بان سەریانداو دەموچاویان دائەپۆشی بۆ ئەوەی نەمبینن و قسەی من نەبیستن و من نەیانناسمەوە [ وَأَصَرُّوا ] وە بەردەوام بوون لەسەر كوفرو سەرپێچییان [ وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا (٧) ] وە خۆیان بەگەورەزانی لەوەی كە حەق وەربگرن خۆبەگەورەزانینێكی سەخت .