[ قُلْ إِنِّي لَنْ يُجِيرَنِي مِنَ اللَّهِ أَحَدٌ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەگەر من سەرپێچى خوای گەورە بكەم و سزام بدات ئەوا هیچ كەسێك نییە بتوانێ سزای خوای گەورەم لەسەر لابدات و بمپارێزێت [ وَلَنْ أَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا (٢٢) ] وە جگە لە خوای گەورە هیچ پشتیوان و پەنایەك نییە كە پەنای بۆ بەرم و لە سزای خوای گەورە بمپارێزێ .