Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jinn — Ayah 5

وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا ٥
[ وَأَنَّا ظَنَنَّا أَنْ لَنْ تَقُولَ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا (٥) ] وە ئێمە وا حسابمان نەئەكردو وا گومانمان نەئەبرد كە مرۆڤ و جنییەكانیش درۆ بۆ خوای گەورە هەڵبەستن كە بڵێن خوای گەورە شەریكی هەیە یان خێزانی هەیە یان مناڵی هەیە, گومانمان نەئەبرد كە ئەم درۆیە بۆ خوای گەورە هەڵبەستن بەڵام كاتێك گوێمان لە قورئان بوو ئیمانمان پێ هێنا زانیمان كە ئەمانە لەم شتانەدا درۆ ئەكەن وە درۆ بۆ خوای گەورە هەڵئەبەستن, وە خوای گەورە پاك و بێ پێویستە لەم شتانە .