سوورەتی (موززەممیل) (واتە: خۆداپۆشەر)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (موززەممیل) سورەتێكى سوورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (١٠و ١١و ٢٠) نەبێت كە مەدەنین .
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (موززەممیل) (٢٠) ئایەتە.
٣- سورەتى (موززەممیل) زنجیرەى حەفتاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (موززەممیل) لە دواى سورەتى (قەلەم) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى لایەنێكى گرنگى ژیانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ، لە گرنگى دان و خۆ یەكلاكردنەوەى بۆ عیبادەت و خوا پەرستى و ئەنجامدانى شەونوێژو خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز، بۆیە تەوەرەكانى سورەتەكە هەموى تایبەتە بە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم .
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ (١) ] سەرەتا كە جبریل هات بۆ لاى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ترساو گەڕایەوە ماڵەوەو فەرمووی: دامپۆشن، دامپۆشن، دوای ئەوە خوای گەورە فەرمانى پێى كرد ئەی ئەو كەسەی كە بە جل و بەرگ و پۆشاكەكانت خۆت داپۆشیوە، یان بە جێگاو بانەكانت بە شەو خۆت داپۆشیوە .