Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Muzzammil — Ayah 17

فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمٗا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا ١٧
[ فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا (١٧) ] ئەگەر ئێوە كوفر بكەن و لەسەر كوفری خۆتان بەردەوام بن چۆن ئەمین ئەبن و خۆتان دەپارێزن لە سزای خوای گەورە لە ڕۆژێكدا كە ڕۆژی قیامەتە كە لەبەر سەختی دیمەنەكانی ئەو ڕۆژە منداڵ تیایدا سەری سپی ئەبێ, واتە: هیچ پارێزەرێك بۆ ئێوە نییە كە لەو ڕۆژەدا كە منداڵ سەری سپی ئەبێ كاتێك كە سەختی و سەغلەتی دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت ئەبینێت, وە لەو كاتەی كە خوای گەورە بە ئادەم ئەفەرمێ بەشی ئوممەتەكەت لە ئاگر دەركە، ئەویش ئەفەرمووێ: لە چەندا؟ ئەفەرمووێ: لە هەر هەزاردا نۆ سەدو نەوەدو نۆی بۆ دۆزەخەو یەكێكیان بۆ بەهەشتە, لەو كاتەدا منداڵ سەری سپی ئەبێ، وە دواتر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەمە مەبەست پێی (یەئجوج و مەئجوجە) كە ئەوان یەكجار زۆرن ئەو نۆ سەدو نەوەدو نۆیە لەوانە .