Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Muddaththir — Ayah 31

وَمَا جَعَلۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةٗۖ وَمَا جَعَلۡنَا عِدَّتَهُمۡ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ لِيَسۡتَيۡقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَيَزۡدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِيمَٰنٗا وَلَا يَرۡتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَمَا يَعۡلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡبَشَرِ ٣١
خوای گه‌وره‌یش فه‌رمووی: {حیكمه‌ت له‌وه‌ى ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ مه‌لائیكه‌تن} [ وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ] ئێمه‌ ته‌نها مه‌لائیكه‌تمان داناوه‌ به‌ ده‌رگاوانى دۆزه‌خ چونكه‌ ئێوه‌ توانای مه‌لائیكه‌تتان نیه‌، كێ هه‌یه‌ به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا زاڵ بێ [ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه‌ ئه‌ڵێین: نۆزده‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كافرانه‌ [ لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] تا ئه‌هلی كتابیش بگه‌ن به‌ یه‌قین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی ئه‌وانیشدا هاتووه‌ كه‌ ژماره‌ی ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ نۆزده‌یه‌ [ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ] وه‌ تا باوه‌ڕدارانیش ئیمانیان زیاتر بكات كه‌ ئه‌بینن ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ كتێبه‌كانی ئه‌هلی كتابیش هاتووه‌ [ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه‌ تا ئه‌هلی كتاب و باوه‌ڕدارانیش تووشی گومان نه‌بن [ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] وه‌ تا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گومان له‌ دڵیاندا هه‌یه‌، واته‌: مونافیقان، وه‌ كافرانیش بڵێن: باشه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستی چیه‌ له‌م نموونه‌ هێنانه‌وه‌یه‌؟ وه‌ حیكمه‌ت چیه‌ له‌م ژماره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته‌به‌ر، وه‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و ڕێگای هیدایه‌ت بگرێته‌ به‌ر [ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ] وه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ چه‌نده‌، له‌ ئاسمانی حه‌وته‌مدا له‌ (بیت المعمور) دا هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چنه‌ ناوی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ ڕۆژی دووه‌م حه‌فتا هه‌زاری تر، به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چێته‌ ناو (بیت المعمور)ه‌وه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا ئه‌فه‌رمووێ، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی تردا ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاسمانه‌ فراوانه‌ شوێنی په‌نجه‌یه‌كی تیا نه‌ماوه‌ ئیلا مه‌لائیكه‌ت له‌ سوجده‌دان و سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن، كه‌واته‌ ژماره‌ی جنودو سه‌ربازی خوای گه‌وره‌ مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ كه‌سی تر نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن [ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ (٣١) ] وه‌ ئه‌م ئاگرى دۆزه‌خه‌ ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن، وه‌ بزانن تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌.

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.