Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Insan — Ayah 14

وَدَانِيَةً عَلَيۡهِمۡ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتۡ قُطُوفُهَا تَذۡلِيلٗا ١٤
[ وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا ] وه‌ داره‌كانی ناو به‌هه‌شت سێبه‌ری بۆ كردوون و ئه‌و سێبه‌رانه‌ نزیك و نزمه‌ [ وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا (١٤) ] وه‌ به‌رهه‌می داره‌كانیش بۆیان زه‌لیل كراوه‌، واته‌: لێیان نزیكه‌ به‌ پێوه‌ بن به‌رزه‌و دابنیشن نزمتر ئه‌بێته‌وه‌ بۆیان، ڕابكشێن زیاتر نزیكتر ئه‌بێته‌وه‌، وه‌ كه‌ لێی ئه‌كه‌نه‌وه‌ هیچ دڕكێك ناچێته‌ ده‌ستیاندا، یاخود خۆیانی بۆ به‌رز ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ ئاسانی به‌رهه‌می به‌هه‌شت لێ ئه‌كه‌نه‌وه.