[ وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیزانیایه خێر له‌مانه‌دا هه‌یه ئه‌وه وای لێ ئه‌كردن كه ببیستن بیستنێك كه سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا ] وه ئه‌گه‌ر وایشی لێ بكردنایه كه‌حه‌ق ببیستن هه‌ر پشتیان هه‌ڵده‌كرده‌وه‌و سوودیان لێ نه‌ئه‌بینی [ وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٣) ] وه پشتیان هه‌ڵئه‌كردو ئه‌ڕۆیشتن خوای گه‌وره ئه‌یزانی كه ئه‌وانه ئیمان ناهێنن و زانیارى هه‌بوو.