Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anfal — Ayah 27

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَخُونُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓاْ أَمَٰنَٰتِكُمۡ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٢٧
{ناپاكی نەكردن لە راسپاردە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ خیانه‌ت و ناپاكی له‌ خواى گه‌وره‌ مه‌كه‌ن به‌ تاوان كردن، وه‌ خیانه‌ت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - مه‌كه‌ن به‌ وازهێنان له‌ سوننه‌ته‌كه‌ى و سه‌رپێچى كردنى، وه‌ خیانه‌ت مه‌كه‌ن له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ى كه‌ له‌لاتان دائه‌نرێ یان له‌ جێبه‌جێ كردنى فه‌رزه‌كان [ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٧) ] له‌ كاتێكدا كه‌ ئێوه‌ ئه‌زانن ئه‌مه‌ خیانه‌ت و ناپاكیه‌و حه‌رامه‌.