Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anfal — Ayah 5

كَمَآ أَخۡرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيۡتِكَ بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لَكَٰرِهُونَ ٥
{چەند دیمەنێك لە غەزای بەدر} [ كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنْ بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ (٥) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌روه‌كو چۆن په‌روه‌ردگارت له‌ ماڵی خۆت ده‌ریكردیت بۆ غه‌زاى به‌در به‌ حه‌ق، كه‌ ئیشی خوای گه‌وره‌ هه‌مووی حه‌قه‌ به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌ باوه‌ڕداران پێیان ناخۆش بوو كه‌ ده‌رچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ك و ئامێره‌كانی جه‌نگیان وه‌كو پێویست پێ نه‌بوو.