Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anfal — Ayah 61

۞ وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلۡمِ فَٱجۡنَحۡ لَهَا وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٦١
[ وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان ئاره‌زووی ئاگربه‌ست و ئاشتی و سوڵحیان كرد ئه‌وه‌ تۆش به‌ره‌و پیری ئه‌وان بڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سوڵحیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بكه‌ویت، هه‌روه‌كو چۆن ساڵى حوده‌یبیه‌ كافران داواى رێككه‌وتنیان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵیاندا رێككه‌وت و ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه‌ ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌خوای گه‌وره‌ بسپێره‌ [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦١) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان، وه‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانیان.