Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anfal — Ayah 7

وَإِذۡ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحۡدَى ٱلطَّآئِفَتَيۡنِ أَنَّهَا لَكُمۡ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيۡرَ ذَاتِ ٱلشَّوۡكَةِ تَكُونُ لَكُمۡ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقۡطَعَ دَابِرَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٧
[ وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللَّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ ] كاتێك په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی پێدان به‌ یه‌كێك له‌و دوو كۆمه‌ڵه‌: یاخود كاروانه‌كه‌ی (ئه‌بو سوفیان)، یاخود شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كافران و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریانداو ده‌ستكه‌وتنی غه‌نیمه‌ته‌كانیان كه‌ یه‌كێك له‌م دووانه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ [ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ ئاواته‌خواز بوون و پێتان خۆش بوو كه‌ به‌بێ شه‌ڕو جه‌نگ كاروانه‌كه‌ی (ئه‌بو سوفیان)تان ده‌ست بكه‌وێ [ وَيُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ حه‌ق جێگیر بكات و سه‌ربخات به‌ وشه‌كانی خۆی وه‌ ئێوه‌ سه‌ربخات به‌سه‌ر كافراندا [ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ (٧) ] وه‌ دوای كافران ببڕێته‌وه‌ وه‌ ڕیشه‌كێشیان بكات.