[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كۆچیان كردووه وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نایان دان و سه‌ریانخستن، واته: ئه‌نصاریه‌كان له خه‌ڵكی مه‌دینه [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ] ئا ئه‌مانه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن، وه له حه‌قیقه‌تدا باوه‌ڕدار ئه‌بێ وابێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٧٤) ] ئه‌مانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره لێخۆش‌بوونیان بۆ هه‌یه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ وه ڕزق و ڕۆزیه‌كی پاك و چاكیان پێ ئه‌به‌خشێ.