Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah 'Abasa — Ayah 2

أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ ٢
[ أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى (٢) ] كاتێك كه‌ پیاوه‌ نابیناكه‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) هات بۆ لای، خوای گه‌وره‌ لۆمه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد - صلی الله علیه وسلم - (نابێت بانگخوازان ته‌نها گرنگی و بایه‌خ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بده‌ن به‌ڵكو ناودارو بێناو، فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵات، ژن و پیاو، گه‌وره‌و بچووك ئه‌بێ گرنگی و بایه‌خ به‌ هه‌مووی بدرێت پاشان خوای گه‌وره‌ خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه‌یش شایانى هیدایه‌ت بێت).