Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Infitar — Ayah 8

فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ ٨
[ فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ (٨) ] له‌ هه‌ر شێوه‌و وێنه‌یه‌ك خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت وێنه‌ی كێشاویت و شێوه‌ی دروست كردوویت، ئیتر یان ئه‌چیته‌وه‌ سه‌ر باوك یان دایك یان خاڵۆ یان مام یان هه‌ر كه‌سێكی ترت، (عیكریمه‌) ئه‌فه‌رمووێ: (خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی مه‌یمون یان به‌راز یان سه‌گ یان گوێدرێژ ئه‌یتوانی دروستت بكات، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ڕه‌حمه‌ به‌م شێوه‌ جوانه‌ دروستى كردوویت و شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و شێوه‌یه‌كی ناشیرینی پێ نه‌به‌خشیویت به‌ڵكو به‌جوانترین شێوه‌ دروستى كردوویت).