[ إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٣) ] كاتێك ئایهتهكانی ئێمه و قورئانی پیرۆزی بهسهردا بخوێنیتهوه ئهڵێ: ئهمه فهرموودهو فهرمایشت و وهحی خوای گهوره نیه بۆ پێغهمبهر - صلی الله علیه وسلم - بهڵكو ئهمه بهسهرهات و سهرگوزشتهو چیرۆكی ئوممهتانی پێشتره.