[ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ (٢٥) ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) ئه‌وانه سزا نادرێن به‌ڵكو ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتێكی ته‌واویان بۆ هه‌یه كه لێی كه‌م ناكرێ، وه ئه‌جرو پاداشتێكى نه‌بڕاوه‌و هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامه، والله أعلم.