[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] بە دڵنیایی ئەو كەسانەی كە ئیمانیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە وەكو ئەم باوەڕدارانە ئەمانە خوای گەورە ئەیانخاتە بەهەشتەوە كە پڕە لە باخ و باخات و جۆگەلە ئاو بە ژێر دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات خوای گەورە بۆی ئامادە كردوون، (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْكَبِيرُ (١١) ] ئا ئەمە بردنەوەی هەرە گەورەو تەواوە كە مرۆڤ بچێتە ناو بەهەشتەوە كە هیچ بردنەوەیەك وەك ئەمە نییە .