Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Buruj — Ayah 9

ٱلَّذِي لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٩
[ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوایەك كە هەرچی موڵكی ئاسمانەكان و زەوییەكان و نێوانیان هەیە هەمووی موڵكی خۆیەتى [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٩) ] وە خوای گەورە شاهیدە بەسەر هەموو شتێكەوەو ئاگادارەو هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە، واتە: كاتێك كە ئێوە وا لە باوەڕداران ئەكەن خوای گەورە ئاگای لێتانە ئەمە هەڕەشەیەكی سەختە بۆ ئەو كەسانە كە باوەڕدارانیان سووتاند, وە بەڵێنیشە بۆ باوەڕداران كە خوای گەورە ئاگای لێتانە وا نەزانن كە خوای گەورە بێ ئاگایە لەوەی كە ئێوە چیتان لێ ئەكرێ چاوەڕوانی پاداشتی گەورەی خوای گەورە بن لە بەهەشتدا.