[ قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو بوونه كه دڵ و ده‌روونیان پاك كردۆته‌وه له هه‌موو ڕه‌وشتێكی نزم و خراپ، وه هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان شوێن شه‌ریعه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كردووه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، وه ئیمامی (عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز) به سه‌رفتره ته‌فسیری ئه‌كردو فه‌رمانى ئه‌كرد كه خه‌ڵكی سه‌رفتره ده‌ربكه‌ن و ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌كرده به‌ڵگه (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى).