Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'la — Ayah 18

إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ ١٨
[ إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٨) ] ئه‌م شتانه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی ئه‌م سووره‌ته‌یه‌ له‌ په‌ڕاوه‌كانی پێشتردا بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریش هاتووه‌و ئه‌م بابه‌تانه‌ی تیادا بووه‌، یاخود تایبه‌ت (إِنَّ هَذَا) ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م ئایه‌تانه‌ (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى (١٥) بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (١٦) وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٧)) ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازن كه‌ زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن یان نه‌فسی خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌و نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیان ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌مانه‌ له‌ په‌ڕاوه‌كانی پێشتریشدا هاتووه‌و باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بایه‌خدان به‌ قیامه‌ت باشتره‌ له‌ گرنگی و بایه‌خدان به‌ دونیا.