[ وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى (٣) ] وه ئه‌و خوایه‌ی كه ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و هه‌موو شتێكی به ئه‌ندازه‌ی خۆی داناوه، بڕو ئه‌ندازه‌و جۆر‌و سیفات و شێواز‌و كاتی دیاریكراوی بۆ هه‌موو شتێك داناوه‌و هیدایه‌تی هه‌موو دروستكراوه‌كانی داوه، هیدایه‌تی مرۆڤ و جنی داوه‌و هه‌ردوو ڕێگای ڕاست و ڕێگای خراپی پێ ناساندوون، وه هیدایه‌تی ئاژه‌ڵه‌كانی داوه بۆ له‌وه‌ڕگاكان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، واته: ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و هیدایه‌تی دروستكراوه‌كانی داوه.