Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Fajr — Ayah 23

وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ ٢٣
[ وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ] وه‌ له‌و ڕۆژه‌یشدا جه‌هه‌ننه‌م ڕائه‌كێشرێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (دۆزه‌خ ئه‌هێنرێ حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه‌، هه‌ر قوڵفێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ڕای ئه‌كێشێ)، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بزانێ ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ چه‌ندێك گه‌وره‌ن، هه‌ر قوڵفێك جێگای حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌تی گه‌وره‌ی هه‌بێ ڕای بكێشێ ئه‌بێ جه‌هه‌ننه‌م چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ كه‌ خۆیشی حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه‌، (خواى گه‌وره‌ په‌نامان بدات و بمانپارێزێت) [ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ بیر ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردوویه‌تی له‌ تاوان و سه‌رپێچی و كوفرو خراپه‌كاری [ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى (٢٣) ] به‌ڵام ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ چۆن سوودی پێ بگه‌یه‌نێ، واته‌: هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ.