Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Fajr — Ayah 6

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ٦
{به‌هێزى قه‌ومى عادو سه‌مود} [ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ (٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا نابینی خوای گه‌وره‌ چی له‌ قه‌ومی (عاد) كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ (هود) پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن، [ إِرَمَ ] وتراوه‌: ناوێكی تری قه‌ومی (عاد) بووه‌، یاخود باپیره‌ گه‌وره‌یان بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ووترێ: شوێنه‌كه‌یان بووه‌و له‌ دیمه‌شق بوونه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ زۆر ته‌واو نیه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی (عاد)ی سه‌ره‌تایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ (هود) پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن و ئه‌وان به‌درۆیان زانیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتوونه‌.