Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Fajr — Ayah 9

وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُواْ ٱلصَّخۡرَ بِٱلۡوَادِ ٩
[ وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ (٩) ] وه‌ قه‌ومی (ثهمود)یش كه‌ خوای گه‌وره‌ صاڵح پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هێز بوونه‌و به‌ردو تاوێریان ئه‌هێناو شاخه‌كانیان كون ئه‌كردو هه‌ڵئه‌كۆڵی و تیایدا خانوویان دروست ئه‌كرد، وه‌ وتراوه‌: شوێنه‌كانیشیان له‌ (وادی القرى) بووه‌ له‌ ڕێگای شام له‌لای مه‌دینه‌وه‌، وه‌ وتراوه‌: قه‌ومی ثهمود عه‌ره‌ب بوونه‌.