[ التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و له تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه ئه‌وانه‌ی به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له كاتی خۆشی و ناخۆشی، وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕۆژوون، یاخود ئه‌وانه‌ی جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره [ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدُونَ ] وه ئه‌وانه‌ی له كاتی نوێژدا له ڕكوع و له كڕنوشدان [ الْآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ئه‌وانه‌ی فه‌رمان به چاكه ئه‌كه‌ن و ڕێگری له خراپه ئه‌كه‌ن [ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ ] وه ئه‌وانه‌ی سنووری خوای گه‌وره ئه‌پارێزن و نایبه‌زێنن و فه‌رمانه‌كانى خوا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (١١٢) ] وه‌موژده بده به‌و ئیماندارانه‌ی كه ئه‌م وه‌سفانه‌یان تیایه.