[ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُمْ مَا يَتَّقُونَ ] وه خوای گه‌وره هیچ كه‌سانێك گومڕا ناكات له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تی دان و ڕێی ڕاستی نیشان دان تا ئه‌و شته‌یان بۆ ڕوون نه‌كاته‌وه كه خۆیانی پێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو گومڕاییه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١١٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.