[ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ته‌نها كه‌سانێك ماڵی خوای گه‌وره ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه له كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و مزگه‌وته‌كانی تر كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن وه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن [ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ] وه له هیچ كه‌سێك ناترسێن جگه له الله نه‌بێت [ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (١٨) ] ئا ئه‌مانه به‌دڵنیایی كه‌سانێكن كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون، (عَسَى) له قورئانى پیرۆزدا له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه به ماناى دڵنیایى و واجب بوون دێت، واته: ئه‌و شته به دڵنیایى روو ده‌دات.