Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tawbah — Ayah 29

قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعۡطُواْ ٱلۡجِزۡيَةَ عَن يَدٖ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ ٢٩
[ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] كوشتاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ حه‌رامی ئه‌زانن ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن و به‌ حه‌رامی نازانن [ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ ] وه‌ به‌و دینه‌ حه‌قه‌ كه‌ ئیسلامه‌ دینداری ناكه‌ن و موسڵمان نابن [ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتابن جووله‌كه‌و گاورن [ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ ] تا جزیه‌و سه‌رانه‌ ئه‌ده‌ن (ساڵى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوون له‌ كافران ئه‌سه‌نرێ كاتێك كه‌ له‌ وڵاتی ئیسلامدا نیشته‌جێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان به‌شدارى له‌ پاراستنى وڵاتدا ناكه‌ن و سه‌رقاڵى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن) [ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (٢٩) ] وه‌ ئه‌بێ به‌ده‌ستى خۆیان به‌زه‌لیلى و ڕیسوایی بیهێنن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خێرت پێ بكه‌ن نه‌خێر ئه‌بێ خۆیان بیهێنن وه‌ ئه‌و به‌پێوه‌ بێت تۆ دانیشتبێتی بیخاته‌ ناو ده‌سته‌وه‌.