[ يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ ] كافران ئه‌یانه‌وێ به‌فووی ده‌میان نوورو ڕووناكی خوای گه‌وره بكوژێننه‌وه، نمونه‌ى ئه‌مانه وه‌كو نمونه‌ى كه‌سێك وایه به‌فووى ده‌مى تیشك و روناكى خۆر بكوژێنێته‌وه [ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (٣٢) ] به‌ڵام خوای گه‌وره ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه‌و نووری خوای گه‌وره ناكوژێته‌وه‌و هه‌ر نوورو دینه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێ با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ.