Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tawbah — Ayah 34

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡأَحۡبَارِ وَٱلرُّهۡبَانِ لَيَأۡكُلُونَ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۗ وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ ٣٤
{زۆرێك لە زانای جولەكەو خواپەرستی گاورەكان ماڵی خەڵكی بە ناحەق دەخۆن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران زۆرێك له‌ زانایانی جووله‌كه‌و خواپه‌رستی گاوره‌كان ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خۆن له‌ ڕێگای ڕه‌شوه‌و به‌رتیل یان هه‌ر ڕێگایه‌كی تره‌وه‌ بێت [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ دینی خوای گه‌وره‌ [ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ ئاڵتوون و زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن، واته‌: زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ناده‌ن ئه‌وانه‌ موژده‌یان پێ بده‌ به‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار.