[ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً ] ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بوونایه‌و بیانوویستایه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌رچن بۆ جیهاد ئه‌وا ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگیان ئاماده ئه‌كردو خۆیان ئاماده ئه‌كرد بۆ غه‌زاكردن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له حه‌قیقه‌تدا نه‌یانوویستووه ده‌رچن [ وَلَكِنْ كَرِهَ اللَّهُ انْبِعَاثَهُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش پێی ناخۆش بوو كه ئه‌وان ده‌رچن له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بۆ غه‌زاكردن [ فَثَبَّطَهُمْ ] بۆیه دوایخستن و داینیشاندن كه نه‌یه‌ن و ده‌رنه‌چن بۆ غه‌زاو جیهاد له‌گه‌ڵ موسڵماناندا [ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ (٤٦) ] وه پێیان وترا دانیشن له‌گه‌ڵ دانیشتوواندا ئه‌وانه‌ی كه عوزریان هه‌یه وه‌كو پیرو ئافره‌ت و منداڵ و كوێر‌و شه‌ل و په‌ككه‌وته.